بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی دەکات
هونەر رۆستەم 13/02/2024
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی ماڵی کۆسرەت رەسوڵ عەلی کرد.
بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8، کەمێک پێش ئێستا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەردانێک گەیشتووەتە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەشاری سلێمانی.
کەناڵ8 زانیویەتى، سەردانەکە کۆمەڵایەتییە و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی هەواڵپرسین چووەتە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش کۆسڕەت رەسوڵ عەلی بە مەبەستی هەواڵپرسینی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی دەباشانی کردبوو.
هونەر رۆستەم
13/02/2024