لە بەریتانیا ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی دڵ بەکاردەهێنرێت

شێوەی روونکەرەوەی دڵ و بۆرییە سەرەکییەکانی
شێوەی روونکەرەوەی دڵ و بۆرییە سەرەکییەکانی

زانایانی زانکۆی رۆژهەڵاتی لەندەن لە بەریتانیا سەرقاڵی دروستکردنی خانەی دڵن لە تاقیگەیەکدا، ئەمەش وەکوو بەشێک لە هەوڵی پەرەپێدانی ژیرییەکی دەستکرد کە بتوانێت بەشێوەیەکی ئاسان نەخۆشییەکانی دڵ دەستنیشانبکات.

توێژەران لە تاقیگەیەکدا بەشێوەیەکی دەستکرد خانەی دڵ دروستدەکەن و پاشان هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی گرژبوون و جووڵەی ماسولکەکانی دڵ دەکەن و کۆی تێگەیشتنەکان لە پرۆسەکە دەکەنە پرۆگرامێکی ژیریی دەستکرد.

توێژەران دەڵێن ئامانجی توێژینەوەکەیان لەوەدایە کە بتوانن لە داهاتوودا، لە رێگەی ژیریی دەستکرد و بە یارمەتیی پشکنینە تیشکییەکانی وەکو سۆنار و لەرینی موگناتیزی، نەخۆشییەکانی دڵ دەستنیشانبکەن، بۆ ئەوەی زووتر دەستنیشانی نەخۆشییەکانی دڵی چارەخوازان بکرێت و سەرەنجام چارەسەرێکی کاریگەرتری نەخۆشییەکانیان بکرێت.