قوباد تاڵەبانی: ئەو دەستانە لەناودەبەین کە سەرانە وەردەگرن
سەرتیپ عوسمان 19/02/2024
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ژووری بازرگانیی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، بەدەستێکی پۆڵایین رووبەڕووی هەموو لەیاسادەرچوویەک دەبینەوە.
جێگری سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا دڵنیایی دەداتە وەبەرهێنەران و هاونیشتمانییان و دەڵێت "ئەو دەستانە لەناو دەبەین کە سەرانە و لەوەبەرهێنەرانمان بەتایبەتی و هاوڵاتیانمان بەگشتی وەردەگرن".
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرۆک و ئەندامانی ئەو ژووری بازرگانییم دڵنیا کردەوە کە ستراتیژی ئێمە بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە و هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەکیان بۆ دەکەین."
دەشڵێت "رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین کێشە و گرفت بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرەکانمان دروست بکەن و ناهێڵین ئەو کەسانە لە سزای یاسایی دەرباز ببن".
سەرتیپ عوسمان
19/02/2024