عێراق لە پشتبەستن بە بەرهەمی ناوخۆ لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە

دیمەنی شاری بەغداد لە ئاسمانەوە. فۆتۆ: AP
دیمەنی شاری بەغداد لە ئاسمانەوە. فۆتۆ: AP

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای گەرەنتی وەبەرهێنانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانى عەرەبیدایە کە پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی دەبەستێت.

کۆمپانیاکە دەشڵێت، لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر لە 255 ملیار دۆلارە، داهاتی نەوتیش 40%ی بەرهەمی ناوخۆیی پێکدەهێنێت.

هەر بەگوێرەى ئامارەکانی کۆمپانیای گەرەنتی و وەبەرهێنانی وڵاتانی عەرەبی، سعودیە و ئیمارات نزیکەی 46%ی بەرهەمی ناوخۆیی ناوچەکە لە ساڵی 2023دا پێکدەهێنن.

گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە سەرتاسەری جیهاندا، لەساڵی رابردوودا سعودیە بوو کە وڵاتەکە بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار بووە، کە دەکاتە 31.3%ی بەرهەمی ناوخۆیی هەموو وڵاتانی عەرەبی.