وەزیری دارایی: پرۆژەی هەژماری من لە خزمەتی مووچەخۆران و هاوڵاتییاندایە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاوات جەناب نوری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیی پرۆژەی هەژماری من کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئاوات جەناب نوری پشتیوانیی سەرخستنی پرۆژەی (هەژماری من)ی کردووە و گوتوویەتی " پرۆژەی هەژماری من لە خزمەتی مووچەخۆران و هاوڵاتییاندایە"
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 210 هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و نزیکەی 80 هەزار فەرمانبەریش کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە.
دەشڵێت "قۆناغێکی دیکە پرۆژەی هەژماری من، دانانی کابینەی راکێشانی پارەیە لە شوێنە گشتییەکان، تاوەکو ئێستاش 30 ئامێری راکێشان لەناو شاری هەولێر دانراوە و بەردەوامیش لە زیادبووندایە".
لەبارەی ئامادەکارییەکان لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک، راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "تیمەکان سەرقاڵی وەرگرتنی داتا و فۆڕمی فەرمانبەرانن و بەم نزیکانە دەست بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران دەکرێت".
20/02/2024