مەسرور بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی ئەنتۆنی بلینکن فۆتۆ: AFP
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی ئەنتۆنی بلینکن فۆتۆ: AFP

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندى یاوەرى لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن کۆبوونەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کۆبوونەوەکەى مەسرور بارزانی، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەگای وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن کراوە.

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن، لە شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەیان سامی عەبدولرەحمان، راوێژکاری سەرۆکوەزیران و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێکدێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش، هەریەک لە باربارا لیفى، یاریدەدەری بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری لیفی و چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاى لەگەڵدایە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش کەناڵ8 بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانى بە یاوەریی شاندێکى حکومیی سەردانى واشنتن دەکات و پرسى چاکسازییەکانى پێشمەرگە و بازرگانیی تەوەرى کۆبوونەوەکانى دەبێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتووەتە واشنتن-ی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوەی جێگەی پرسیارە، ئەجێندای شاندەکە و سەردانەکەیەتی بۆ ئەمریکا.

سەرچاوەیەک لە حکومەتى هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ی گوت: "سەردانەکەى شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان بۆ واشنتن لەسەر داواى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بووە، شاندى هەرێمی کوردستانیش سێ پرس لەگەڵ ئیدارەى کۆشکى سپى تاوتوێدەکات، کە بریتین لە:

رازیکردنى ئەمریکا بەوەى لە پرسى ئەمنى و کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان، بە دوو پاکێجى جیاواز مامەڵە لەگەڵ بەغداد و هەولێردا بکات.

داوا لە ئەمریکا دەکرێت، لە ئەگەرى کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئەو هاوپەیمانییە رازى بکەن بە مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو کۆتایی پرۆسەى چاکسازیى هێزى پێشمەرگە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، پێشنیازى گواستنەوەى بەشێک لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق بۆ ناو خاکى هەرێمی کوردستان گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت، بەتایبەت کە ئەمریکا نیازێکى لەو جۆرەى هەیە، لە چەند ناوچەیەکى عێراق، بەهۆى هەڕەشەى ئەمنى لەسەر بنکەکانیان خەرجییەکانیان زیادیکردووە.

هاوکات کەناڵ8 لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ئەوەى زانیوە، پرسى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمی کوردستان بابەتى سەرەکى ناو کۆبوونەوەکان لەگەڵ لێپرسراوانى باڵاى ئیدارەى کۆشکى سپى نابن، چونکە پێشتر لە رێگەى کۆمەڵەى کۆمپانیاکانى پیشەسازى نەوتى کوردستان ئەپیکۆر، حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو وەڵامەیان دەستکەوتووە، واشنتن دەستوەردان لە کێشە یاساییەکانى دۆسێى نەوتى هەرێمی کوردستان ناکات و گوتویانە ئەو کێشەیە لە بەغداد و هەولێر چارەسەر دەبێت.

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە 24ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی بەسەرۆکایەتیی وه‌فدێکی حکومی و بە یاوەریی وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گەیشتووەتە واشنتن، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لەکۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندى یاوەرى لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن کۆبوونەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کۆبوونەوەکەى مەسرور بارزانی، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەبارەگای وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن کۆبوونەوە.

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەریی مەسرور بارزانی دەکەن شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەیان سامی عەبدولرەحمان، راوێژکاری سەرۆکوەزیران و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکایە.

بلینکنیش، هەریەک لە باربارا لیفى یاریدەدەری بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری لیف و چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاى لەگەڵدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش کەناڵ8 بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانى بە یاوەریی شاندێکى حکومیی سەردانى واشنتن دەکات و پرسى چاکسازییەکانى پێشمەرگە و بازرگانیی تەوەرى کۆبوونەوەکانى دەبێت.