ئانۆ جەوهەر: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ستەمکارانەن
سەرکردەى حزب و لایەنەسیاسیەکانى تورکمان، کلدان، سریان، ئاشورى و ئەرمەن لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانى بیانى کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە کورسىی پێکهاتەکان پێگەیاندن.
مونا قاوەچى، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی و بەشداربووى کۆبونەوەکە رایگەیاند، وەک سەرکردەى حزب و لایەنەسیاسییەکانى پێکهاتەکان لەگەڵ نوێنەرانى بیانى کۆبوونەتەوە و یاداشتێکى ناڕەزایەتیان لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى پێگەیاندوون.
هاوکات ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی حاموڕابی دەقى بەیاننامەى خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو، بانگەواز و نامەیەکى بەپەلە لە پێکهاتە، کەمینە نەتەوەیى و ئاینییەکانى کوردستانەوە:
پێکهاتەو کەمینەکان بڕیارى دادگاى فیدراڵى لەرۆژى 21ى شوبات کە بڕیاریداوە بە نادەستووریبوونى کورسیى پێکهاتەکان لەسەر سکاڵایەکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بڕیارێکى ستەمکارانەبووە دەرهەق بەمافى پێکهاتەکان.
هەر لەبەیاننامەکەهاتبوو، بەگوێرەى دەستوورى عێراق، یاساکانى پەرلەمانى کوردستان و و یاسا نێودەوڵەتییەکان دابینکردنى کورسى بۆ کۆتاکان یاساییە و هیچ کێشەیەکى نییە.
رۆژى 21شوبات دادگاى فیدڕاڵى بریاریدا، دابینکردنى کورسى بۆ کۆتاکان بەپێى یاساى هەڵبژاردنى ساڵى 1992پەرلەمانى کوردستان نادەستورییە.
28/02/2024