هونەرمەندى ناسراوى هەورامان جەمیل نەوسودى کۆچى دواییکرد
مەعاز فەرحان 04/03/2024
جەمیل نەوسودی، هونەرمەند و سیاچەمانەچڕى هەورامان، پاش ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى، رۆژى دووشەممە 4ـى ئازارى 2024، کۆچی دواییکرد.
جەمیل ئەحمەدی ناسراو بە جەمیل نەوسودی، بەیەکێک لە ناودارترین هونەرمەندو سیاچەمانەچڕەکانی هەورامان دادەنرێت و خاوەنى سەدان گۆرانی و سیاچەمانەیە.
جەمیل نەوسودی، لە هەورامانى باشوور و رۆژهەڵاتى کوردستان ناسراو بووە و هەوادارێکى زۆرى هەبووە. ماوەی دوو ساڵە بارودۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە، دواجار دووشەممە لە گوندەکەى خۆى لە نەوسود لە تەمەنى 78 ساڵییدا کۆچى دواییکرد.
تەرمەکەی رەوانەى پزشکی دادی شاری پاوە کراوە و بەیانی تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەوسود و لەوێ بە خاکدەسپێردرێت، بڕیاریشە رۆژی چوارشەممە 6ـى ئازار، لە شارۆچکەی خورماڵ بە ئامادەبوونی دۆستان و هەوادارانی پرسەی بۆ دابنرێت.
مەعاز فەرحان
04/03/2024