روونکردنەوەیەک لە حکومەتی عێراقەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
دانیار فاروق 13/03/2024
گوتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانەى باسی راگرتنى پارەدارکردنی فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکەن "دوورن لە راستییەوە" و تەمویلکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.
باسم عەوادی، گوتەبێژى حکومەتى عێراق لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی رایگەیاند، پارەدارکردنى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو هەواڵانەى باس لە راگرتنیشی دەکەن، دوورن لە راستییەوە".
گوتەبێژى حکومەتى عێراق دەشڵێت، "وەزارەتى دارایی پابەند دەبێت بە پارەدارکردنى هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى ئازار".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان دەکات بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنى رێوشوێنى بە بانکیکردنى مووچەى فەرمانبەران".
دانیار فاروق
13/03/2024