نرخى بەنزین لە سلێمانى 25 دینار دابەزى

نرخى بەنزین لە سلێمانى دابەزینى بەخۆوە بینى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
نرخى بەنزین لە سلێمانى دابەزینى بەخۆوە بینى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەنزین لە سلێمانى دابەزى و لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بووە 825 دینار.

بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژى بەنزینخانەکانى شارى سلێمانى بە کەناڵ8ـى گوت، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـى ئازارى 2024، نرخى بەنزین 25 دینار دابەزینى بەخۆوە بینى.

روونیشیکردووەتەوە، بەگوێرەى دابەزینەکە لیترێک بەنزینى سوپەر بووەتە هەزار و 200 دینار، موحەسەن بووەتە هەزار و 50دینار و لیترێک بەنزینى نۆرماڵیش بە 825 دینار دەفرۆشرێت.

گوتەبێژى بەنزینخانەکانى شارى سلێمانى جەختى لەوەشکردووەتەوە، هۆکارى دابەزاندنى نرخى بەنزین ئەوەیە، بەرهەمى ناوخۆیى زیادیکردووە، هەروەها خواست لەسەر بەنزین کەمیکردووە.

هاوکات، لەبارەى کوالێتى بەنزینەوە بەهمەن شێخ قادر ئاماژەى بەوەکرد، بەنزینى سلێمانى کوالێتییەکى زۆر باشى هەیە و ئاستى بەنزینى نۆرماڵ دەگاتە ئاستى کواڵێتى موحەسەن.