ترەمپ داوای راگرتنی بەپەلەی جەنگی غەززە دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، داوا لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات بەپەلە کۆتایی بەجەنگی غەززە بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فۆکس کاتێک لێیدەپرسن لەبارەی جەنگی غەززەوە چ پەیامێک ئاڕاستەی نەتەنیاهو دەکەیت، لە وەڵامدا گوتی، "پێیدەڵێم بەپەلە بگەڕێرەوە بۆ جیهانی ئاشتی".

دەشڵێت، "ئێمە پێویستمان بە ئاشتییە لە جیهان".

دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیشیدا ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا "لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربوونمەوە دوو کار دەکەم، یەکەمیان راگرتنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، دووەمیان گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".