ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لەسەر قەرزەکانى سەر حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا
ئەکرەم فەرەج 19/03/2024
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا وەزارەتى دارایى عێراق قەرزەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە لە بانکى تى بى ئاى وەرگرتووە بداتەوە و لە پشکى هەرێمى کوردستان ببڕدرێت.
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا وەزارەتى دارایى عێراق پابەند کرا ئەو قەرزانەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بداتەوە کە لەساڵانى 2023 و 2024 لە بانکى تى بى ئاى وەریگرتووە.
بەگوێرەى راگەیەندراوى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق "بڕی قەرزەکەی بانکی TBI لەلای هەرێمی کوردستان دەگاتە 636 ملیار دینار بۆ هەر ساڵێک و تایبەتن بە ساڵانی 2023 و 2024".
لە پاش ساڵی 2014 نزیکەی هەشت ملیار دۆلار لە بانکی بازرگانی عێراق و بانکە ئەهلییەکان لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بەکارهات،لەئێستادا سێ ملیار و 736 ملیۆن دۆلاری قەرزی بانکی بازرگانی عێراق ماوە و نەدراوەتەوە.
ئەکرەم فەرەج
19/03/2024