لە هەکاری بەهۆی نالەباری کەشوهەوا پشووی خوێندن راگەیەندرا

بارینی بەفر لە هەكاری. فۆتۆ: AA
بارینی بەفر لە هەكاری. فۆتۆ: AA

لە ناوەندەکانی خوێندنی سەرانسەری پارێزگای هەکاری، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە پشووی فەرمی راگەیەندرا.

پارێزگاری هەکاری لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو شەپۆلە سەرما و بەفربارینەی کە دوو رۆژە دەستیپێکردووە، سبەی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاى هەکاریدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی کەشوهەوا و ئەگەری داڕمانی چیا و هەرەسی بەفر لە چیاکانەوە، رۆژی 20ـی ئازار، جگە لە خوێندنی باڵا لەسەرانسەری قوتابخانەو خوێندنگاکانی پارێزگاى هەکارى پشووی فەرمی دەبێت.

جەختیشلەوەکراوەتەوە، بڕیارەکە ژنانی دوو گیان و کەسانی پەککەوتەش کە کارمەندی کەرتی گشتین دەگرێتەوەو بە مۆڵەت هەژمار دەکرێت.

هاوكات، ئەمڕۆ سێشەممەش بەهەمانشێوە بەهۆى نالەبارى کەشووهەواى ناوچەکەوە، پشووى فەرمى بوو.