چەند ڕاستییەک سەبارەت بە گەورە نووسەری شانۆ.. هێنریک ئیبسن

لە ئاستی نووسینی شانۆدا، یەکێکە لە دیارترینەکانی وڵاتی نەرویج و جیهان، هێنریک یۆهان ئیبسن، لە ڕێکەوتی 20ی ئازاری 1828، لەدایکبووە، لێرەدا، ئاماژە بە چەند ڕاستییەک دەدەین سەبارەت بەم شانۆنووسە دیارەی جیهان.

بنەماڵەکەی زەنگین بوون

هێنریک یۆهان ئیبسن، لە خێزانێکی زەنگین و بازرگانی شاری سکیەن لەدایکبووە لە وڵاتی نەرویج، براگەورەی پێنج منداڵی خێزانەکەی بووە.

لە تەمەنی هەشت ساڵییدا، دەکەوێتە یەکەم قەیرانی ژیانیەوە، باوکی سەرمایەکەی لەدەست دەدات و دوچاری خواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان دەبێت، ئەم ڕووداوە، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر منداڵیی ئیبسن دروستدەکات و گرێی دەروونی بۆ دروستدەکات.

چەندین کاری ئەنجامداوە

لە تەمەنی 15 ساڵیدا، بە ناچاریی قوتابخانەی جێهێشتووە و لە دەرمانخانەیەک وەکو بەردەست کاری کردووە.

لە تەمەنی 22 ساڵیدا، هەوڵیداوە لە زانکۆی کریستیانا بخوێنێت، بەڵام نەیتوانیوە لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا دەربچێت و پشتی بە خۆی بەستووە، یەکەم شانۆی خۆی پاش ئەم شکستە بڵاوکردووەتەوە.

بە باوکی شانۆی هاوچەرخ ناسراوە

ئیبسن بە باوکی شانۆی هاوچەرخ ناسراوە، کە جەختی سەرەکیی لەسەر دراما دەکاتەوە وەک لە جووڵە و ڕووداو، تیایدا پرسە ڕاستەقینەکان تاوتوێ دەکرێن و هەستەکان زۆربەی کات مرۆیین، بەرەوپێشچوون و ڕووداوە هاوچەرخەکان پیشاندەدات.

ناوبانگێکی زۆری هەیە

پاش ویلیام شکسپیر، ئیبسن بە دووەم باشترین و دیارترین شانۆنووسەکانی مێژووی هاوچەرخ دادەنرێت لە سەدەی نۆزدەهەمدا، توانیویەتی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر شانۆکار و شاعیرەکان دروستبکات و دووەم شانۆنووسە کە شانۆییەکانی بەردەوام پێشکەش دەکرێن.

بە پاڵەوانیان زانیوە

ئیبسن لە ژیانی وڵاتی نەرویج نائومێد بووە، بە دەستی خۆی ڕوو لە ژیانی ئاوارەیی دەکات و لە ئیتاڵیا دەگیرسێتەوە، 27 ساڵ دوور لە وڵاتی خۆی بەسەردەبات.

پاش گەڕانەوەی بۆ نەرویج، هەمووان وەکو پاڵەوانێکی شانۆ و ئەدەبیات لێی دەڕووانن و ستایشی گەورەی دەکات.

لە تێکڕای ژیانە ئەدەبییەکەی خۆیدا، ئیبسن 25 شانۆنامەی نووسیوە، دیارترین بەرهەمەکانی بریتین لە: Brand، Peer Gynt، An Enemy of the People، A Doll’s House و Ghosts.

ڕێکەوتی 23ی ئایاری 1906، لە تەمەنی 78 ساڵیدا ئیبسن کۆچی دوایی کردووە.

ساڵی 2006، لە یادی 100 ساڵەی مردنی ئیبسندا، وڵاتی نەرویج ساڵەکەی بە ساڵی ئیبسن دیاریکرد و وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش هەمان ڕێچکەیان گرتە بەر.