دانیشتووانی جیهان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ ژمارەی دانیشتووانی جیهان تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە کەمدەبێتەوە و هۆشدارییش لە کەمبوونەوەی رێژەی منداڵبوون لە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان دەدات.
تیمێکی نێودەوڵەتی کە سەدان لێکۆڵەری لەخۆگرتووە توێژینەوەیەکیان کردووە و دەڵێن، رێژەی منداڵبوون لەنیوەی وڵاتانی جیهان کەمبووەتەوە، ئەمەش رێگە بەو وڵاتانە نادات قەبارەی دانیشتووانەکەیان بپارێزن.
توێژەران بە سوودوەرگرتن لە ژمارەیەکی زۆر لە ئاماری جیهانی سەبارەت بە لەدایکبوون، مردن و هۆکارەکانی منداڵبوون، هەوڵیانداوە داهاتووی دانیشتووانی جیهان پێشبینی بکەن.
لە توێژینەوەکەدا کە دامەزراوەی پێوانە و هەڵسەنگاندنی تەندروستیی (IHME) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە ئەنجامیانداوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ژمارەی دانیشتووانی سێ لەسەر چواری وڵاتانی جیهان تاوەکو ساڵی 2050 بەراورد بە ئێستا زۆر کەمتر دەبێتەوە.
هاوکات توێژەران پێشبینیدەکەن، ئەم کەمبوونەوەیە تاوەکو کۆتای ئەم سەدەیە 97%ی دانیشووانی زەوی بگرێتەوە.
21/03/2024