وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر لە کۆریاى باشوور رادەگەیەنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی کۆریای باشوور کورسیی خوێندن بۆ زەمالەی ماستەر دابیندەکات بۆ کارمەندانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێچووی پرۆسەکەش حکومەتی کۆریای باشوور دەیدات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگیی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشوور (KDI School) ژمارەیەک کورسیی خوێندنى ماستەر لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەنداریەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی کوریای باشوور تەرخاندەکات.
هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە، دەتوانێت داواکاری لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
مەرجەکانی وەرگرتن لە زانکۆ کۆرییەکە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، دەبێت تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێنێتەوە کە داواکاری بۆ پێشکەشدەکات.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانەوە تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن کۆریاى باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر داوا کراوە سەردانی سایتی زەمالەکە بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە "دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، بە مەبەستی کردنەوەی فایل، دەبێت سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
24/03/2024