مانگی داهاتوو شەش رۆژ لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی
گەرمیان مەحمود 27/03/2024
مانگی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان شەش رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رۆژی پشوو و بۆنەکانی تیادا دیاریکراوە، 1ی نیسانی 2024 بە بۆنەی سەری ساڵی ئاشوورییەکان و رۆژی 9ی نیسان بە بۆنەی رۆژی روخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لەسەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.
هەر بە گوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژانی 9، 10، 11 و 12ی نیسان، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پشووی فەرمی دەبێت.
هەر لەمانگی نیساندا رۆژی 17ی مانگ بەبۆنەی جەژنی سووری ئێزدییەکان، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت، ئەوەش بە گوێرەی خشتەی پشووەکان لە هەرێمی کوردستان.
گەرمیان مەحمود
27/03/2024