نەشتەرگەریی بەپەلە بۆ نەتەنیاهو ئەنجامدەدرێت

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆکایەتیی دیوانی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمشەو نەشتەرگەریی بۆ بنیامین نەتانیاهو ئەنجامدەدرێت و جێگرەکەی دەسەڵاتەکانی دەگرێتەدەست.

دیوانی حکومەتی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تووشی فتق بووە و ئەمشەو بەسڕکردنی گشتی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدەدرێت".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیدا، دەسەڵاتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەلایەن یاریڤ لیڤین، جێگری سەرۆکوەزیرانەوە پیادە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی درێژەکێشانی جەنگەکەی لە گەڵ بزووتنەوەى حەماس، نەتانیاهو رووبەڕووی رەخنەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بووەتەوە و ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلیش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی دەکات.