لیژنە بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى ئاگرەکەى بازاڕى چەلێی دهۆک پێکهێنرا

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە شوێنی ئاگرەاکە فۆتۆ: یوسف موسا - کەناڵ8
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە شوێنی ئاگرەاکە فۆتۆ: یوسف موسا - کەناڵ8

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 1ی نیسان، بازاڕی چەلێ لە شاری دهۆک گڕیگرت و نزیکەی 100 دووکان زیاتر سووتان.

پارێزگاى دهۆک، لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى ئاگرەکەى بازاڕى چەلێى دهۆک پێکدەهێنێت، بەشێک لە کاسبکارانى بازاڕەکەش دەڵێن: بەهۆى ئاگرەکەوە هیچ شتێکیان بۆ دەرنەچووە و زیانێکى زۆریان پێگەیشتووە، داواش لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، قەرەبوویان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگری شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک، زیاتر لە 100 دووکان سووتاون و 30 تیمی بەرگریی شارستانیی دهۆک لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بوون".

لەوەڵامی پرسیارێکی کەناڵ8، کە ئاراستەی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک کرا، سەبارەت بە قەیرەبووکردنەوەی زیانلێکەواتووان، ناوبراو گوتی: "هێشتا سەرقاڵی خەمڵاندنی دۆخەکەین" ناوبراو ئاشکراینەکرد کە ئایا قەرەبوو دەکرێنەوە یاخود نا.

لە راگەیەندراوێکیدا بەرگریی شارساتانیی هەرێم دەڵێت "بەماوەی 3 كاتژمێر و 20 خولەك، توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە کاتژمێر 3:43 خولەک ئاگرێکی گەورە لەناو یەکێک لە بازاڕ و دووکانەکانی ناو سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە بووەهۆی زەرەرو زیانێکی زۆری گەوەرەی ماددی کە زیاتر لە 100 دووکان زیانبار بوون.

راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی هەرێم دەڵێت "رووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنیا بەرکەوتەی 8 ھاونیشتمانیی و 3  لەکارمەندانمان هەبووە کە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەئێستادا باری تەندروستییان باشە".