سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری لە بەغداد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ 6ـی نیسانی 2024، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شاندێکی یاوەری کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و تێڕوانینی هاوبەشی هەردوولا بۆ چەند پرسێک کراوە، سودانی جەختی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ سەرجەم گەلی عێراق بێ جیاوازی کردووەتەوە.
راشیگەیاندووە، لە کۆبوونەکەدا باس لە هەماهەنگی زیاتری نێوان دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتى فیدراڵی کراوە.
بڕیارە ئەمشەو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزە سیاسییەکان عێراق و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش سەبارەت بە چەند پرسێک کۆببێتەوە
06/04/2024