کەشناسى: بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "بارانبارین لەسەرجەمى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوامى دەبێت و تاوەکو کاتەکانى ئێوارەى ئەمڕۆ دەخایەنێت".
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە "باران و هەورەبرووسکە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان، بەردەوام دەبێت".
راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە لە شەوى رابردوودا بەهۆى بارانبارینەوە لە چەند ناوچەیەکى شارى هەولێر لافاو دروست بوو، ئەیوب وەرتى، پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند "لە گەڕەکەکانى تەیراوە و گڵکەند و شارەدێى بەحرکە و رزگاریى و دارەتوو لافاو دروستبووە".
باسیلەوەشکرد، بەهۆی لافاوەوەکەوە، ئاو چووەتە نزیکەی 50 ماڵەوە لە گەڕەکە جیاوازەکانی هەولێر و زیان بە 30 عەرەبانەی کاسبکاران گەیشتووە".
بەگوێرەى داتاکانى کەشناسى، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا، زۆرترین باران لە شارەدێى بامەڕنێى سەر بە پارێزگاى دهۆک بووە کە 29 ملیم بووە، کەمترینیش لە شارۆچکەى دەربەندیخان بووە کە 0.2ى ملیمەترێک بووە.
10/04/2024