هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەک لە هەولێر

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر.

پاش دەستپێکردنى هێرشەکانى ئێران بۆسەر ئیسرائیل، چەند ناوچەیەک لە شارى هەولێر بۆردوومانکران، بەڵام لەلایەن سیستمى بەرگریى ئاسمانییەوە، هێرشەکان پوچەڵکرانەوە.

ئەیوب وەرتی، پەیامنێرى کەناڵ8، لە هەولێر، رایگەیاند: درەنگانى بەرەبەیانی یەکشەممە 14ی نیسان، بەچەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر و چەند ناوچەیەکى دەوروبەرى، بەڵام لەلایەن سيستمى بەرگریى ئاسمانییەوە، هێرشەکان پوچەڵکرانەوە.

ئەیوب وەرتی، ئاماژەى بەوەشدا، نەک تەنیا فڕۆکەخانە، بەڵکو چەند ناوچەیەکى دیکەى هەولێر رووبەڕووى هێرشەکان بووەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى و ماددییان لێنەکەوتووەتەوە.

پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر، ئەوەشى ئاشکراکرد، تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەو هێرشانە لەلایەن چ لایەنێکەوە ئەنجامدراوە، هیچ بەرپرسێکى حکومەتى هەرێمی کوردستانیش وەڵامى پەیوەندییە تەلەفونییەکانى کەناڵ8ى نەدایەوە و لەوبارەوە زانیارییەکان بڵاونەکراوەتەوە.