وەزیری شەهیدان: مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان هاوتای بەغداد دەکرێت
هونەر رۆستەم 16/04/2024
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسکوکاری ئەنفالکراوان وشەهیدان هاوتای عێراق دەکرێت و هیچ جیاوازییەکی نامێنێت.
عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە کارکردن بۆ هاوتاکردنی سەرجەم مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان لەگەڵ بەغداد.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی هاوتاکردنەکە نەکردووە و باسی لە وردەکاریی هەواڵەکەش نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مووچەى شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە عێراق زیاترە لە هەرێمی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکیشە، ئەو تۆێژانە داوادەکەن مووچەکانیا هاوتای بەغداد بکرێتەوە.
هونەر رۆستەم
16/04/2024