وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی نیسان رەوانەی بەغداد کرا

فۆتۆ: کەناڵ8
فۆتۆ: کەناڵ8

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان رەوانەی بەغداد کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق کراوە.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، بڕیارە دوای وردبینیکردنی لیستەکان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە  ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی لە عێراق راگەیاند، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، فەرمانگەی ژمێریاری رێکارەکانی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ ئەم مانگە دەستپێکردووە.