لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و چەند تۆمەتبارێک روویدا

ساتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی کەرکوک
ساتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی کەرکوک

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لەنێوان پۆلیس و چەند کەسێک روویدا و بریندار هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، دوو شەو پێش ئێستا چەند کەسێک لە گەڕەکێکی کەرکوک، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵێک و 60 هەزار دۆلار و 10 ملیۆن دیناری عێراقی و  بڕێک ئاڵتونیان لە ماڵەکە بردووە و دواتر هەڵهاتوون.

کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە کەناڵ 8ـی راگەیاند، ئەو کەسانە ژمارەیان چوار کەس بوون، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەسگیرکردنیان شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان تۆمەتبارەکان و پۆلیس روویداوە.

وەکو کاوە غەریب دەڵێت، تۆمەتبارێک برینداربووە و دواتر سێ کەسەکەی دیکە لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک دەستگیرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوکیش بەسوکی برینداربووە.