لە شاری لەندەن کەسێک بە شمشێر پێنج کەس دەکاتە قوربانی
ئارام غەفور 30/04/2024
پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی نیسانی 2024، مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە رۆژهەڵاتی لەندەن لەلایەن کەسێکەوە بە شمشێر کوژرا.
پۆلیسی لەندەن بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی لەندەن كەسێك بە شمشێر هێرشێی ئەنجامداوە و مێردمنداڵێكی برینداركردووە، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێرشکار کە شمشێرێکی بەدەستەوە بووە، چوار کەسی دیکەشی بریندارکردووە، كە دوو ئەفسەری پۆلیسیان تێدایە.
هاوكات، ستوارت بێڵ، سەرپەرشتیاری سەرەکیی پۆلیسی شارە گەورەکان بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە، "بەداخێکی زۆرەوە یەکێک لەوانەی لەم رووداوەدا برینداربوون، کوڕێکی تەمەن 13 ساڵ بووە، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانیلەدەستداوە".
ئارام غەفور
30/04/2024