خزمەتگوزارییەکانی بانکی بازرگانیی عێراق بۆ بەشداربووانی چین؟
ئەمڕۆ شەممە بانکی بازرگانیی عێراق TBI لە نوێترین خزمەتگوزاریی بانکیدا جۆری قەرزەکان و ماوەی گەڕاندنەوە، مەرج و سوودی بانکیی بۆ بەشداربووانی خستەڕوو.
ئەو خزمەتگوزارییە بانکییانە چین کە پێشکەشی ئەو بەشداربووانەی دەکات ئەگەر پرۆسەی 'تەوتین' لەڕێگەی بانکەکەوە ئەنجامبدەن:
یەکەم: پێشکەشکردنی یەک بۆ 100 ملیۆن دینار بە مووچەخۆران بەم وردەکارییانەی خوارەوە:
1 - 15 ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە مووچەخۆران
بۆ ماوەی 6 ساڵ
سوودی بانکی 5%
بەبێ کەفیل
15 - 30 ملیۆن دینار قەرز دەبەخشرێتە مووچەخۆران
بۆماوەی 6 ساڵ
سوودی بانکی 5%
یەک کەفیل
30 - 50 ملیۆن دینار قەرز دەبەخشرێتە مووچەخۆران
بۆماوەی 8 ساڵ
سوودی بانکیی 5%
یەک کەفیل
50 - 100 ملیۆن دینار قەرز دەبەخشرێتە مووچەخۆران
بۆ ماوەی 10 ساڵ
سوودی بانکیی 5%
یەک کەفیل + دەستەبەری موڵکێک
دووەم: پێدانی قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل
بڕی قەرزەکە نابێت لە 60 ملیۆن دینار زیاتربێت
بۆماوەی 5 ساڵ
سوودی بانکیی 5%
سێیەم: پێدانی قەرزی خوێندن
بڕی قەرزەکە نابێت لە 15 ملیۆن دینار زیاتربێت
سوودی بانکیی 4% بۆ هەر ساڵێک
چوارەم: پێدانی قەرز بۆ سەفەرکردن
بڕی قەرزەکە نابێت لە 5 ملیۆن زیاتر بێت
سوودی بانکیی 8% بۆ هەر ساڵێک
04/05/2024