ژیریی دەستکردی کڵاد لەسەر ئایفۆن بەردەست دەبێت

کۆمپانیای ئەنترۆپیکی دروستکەری ژیریی دەستکردی کڵاد، رکابەری کۆمپانیای "ئۆپن ئەی ئای" دروستکەری "چات جی پی تی" دەکات و سیتمی ژیریی دەستکردەکەی لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێسی کۆمپنایای ئەپڵ بەردەست دەخات.

کۆمپانیای ئەنترۆپیک، لەلایەن ستافی پێشووی ئۆپن ئەی ئایەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە بەهۆی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ سام ئەڵتمانی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەوە وازیان هێنابوو، لە ئێستادا دەیانەوێت لە کێبڕکێدا لە چات جی پی تی ببەنەوە و بەکارهێنەرانی رۆژانەش بەدەستبهێنن.

بڕیارە وەشانی سێیەمی مۆدێلە زیرەکەکەی کڵاد، بە سێ جۆری جیاواز بەردەست ببیت، مۆدێلێکی خێرا و سادە بە ناوی "هایکو"، مۆدێلێکی دیکەی خاوتر و بەهێزتر بە ناوی "سۆنێت"، هەروەها کۆتا جۆریان کە پێویستی بە بەشداریی پارەدان هەیە و سیستمێکی تەواو بەهێزە بە ناوی "ئۆوپس".

ئەپی کڵاد، تایبەتمەندی نوێ بە بەکارهێنەران دەدات، نەک هەر بەتەنیا نووسینی دەق و وەڵامی پرسیار و کارئاسانی کردن، بەڵکو لە کارکردنی لەناو سیستمی "ئای ئۆ ئێس"دا دەتوانێت بە داواکاری بەکارهێنەر بچێتە ناو کامێرا و ئەپ و تەنانەت ئەلبوومی وێنەکانیشەوە و داواکارییەکانت جێبەجێبکات.