بافڵ جەلال تاڵەبانی لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبێـتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتن، بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەنجامبدات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەردانێک لە واشنتنە و بڕیارە ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەنجامبدات تایبەت بە دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا و ناوەندەکانی توێژینەوە ئەنجامدەدات.