گرووپە چەکدارەکان لە منبج کێڵگەکانی گەنم و جۆی هاونیشتمانيیان دەسوتێنن

سوتانی گەنم و جۆی هاونیشتمانیان لە شاری منبج
سوتانی گەنم و جۆی هاونیشتمانیان لە شاری منبج

گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، ئاگریان بەرداوەتە کێڵگەکانی گەنم و جۆی هاونیشتمانیان لە شاری منبج لە باکووری سورویا.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، لەبارەی ئاگرتێبەردانی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی هاونیشتمانیان رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان ئاگریان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی رۆژئاوای کانتۆنی منبج بەرداوە.

راشیگەیاندووە، چەکدارەکان لە کاتژمێر 02:00ـی بەرەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر پێنجی ئەم بەیانییە، ئاگریان لە کێڵگەکانی گەنم و جۆی هاونیشتمانییان لە سنووری گوندەکانی ئوڵشی و بوغاز بەرداوە و بەو هۆیەوە ئاگر بە زۆربەی کێڵگەکانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە و زیانێکی زۆریش بە هاونیشتمانیانی ناوچەکە گەیشتووە.