بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە: ئەمساڵ 4685 هاونیشتمانی دەچنە حەج
ئارام غەفور 14/05/2024
کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەی حاجیان بۆ ئەمساڵ 4 هەزار 685 کەسە و لەو ژمارەیەش 1460 کەسیان لەرێگەی وشکانیییەوە لە رۆژانی 27 تاوەکو 29 مانگی ئایار دەگەنە سعودیە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئەوانەی بە ڤیزای یەکساڵی گەشت بۆ سعودیە دەکەن تاوەکو فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، رووبەرووی سزا دەبنەوە لەلایەن حکومەتی سعودیەوە، بەگوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە شەش مانگ زیندانیدەکرێن و بڕی 15 هەزار دۆلاریش سزا دەدرێن.
گوتیشی وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتیی ئەو کەسانە هەڵناگرن.
ئارام غەفور
14/05/2024