حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە كەركوك تۆماركرا
یوسف موراد 16/05/2024
حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە كەركوك تۆماركرا و بەگوێرەی زانیارییەكان، تووشبووەكە دانیشتووی قەزای حەویجەیە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی یوسف موراد، پەیامنێری كەناڵ8 لە كەركوك، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لەکەرکوک تۆمارکراوە و تووشبووەکە دانیشتوی قەزای حەویجەیە.
پەیامنێری كەناڵ8 ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش رەوانەکردنی پشکنینەکەی بۆ بەغداد و گەڕانەوەی ئەنجامەکەی، دەرکەوتووە، ئەو هاونیشتمانییە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.
تاوەكو ئێستا لە پارێزگای کەرکوک، دووحاڵەتی تووشبون بەتای خوێنبەربوون تۆكاركراوە و تووشبووەکان گەنجن.
تای خوێنبەربوون، ڤایرۆسێکە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەگەری گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەكە 10% بۆ 40%ە.
یوسف موراد
16/05/2024