وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت
گەرمیان مەحمود 16/05/2024
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی هاتووەنەتە هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانی کردووە کە بەمەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە حەوت تۆنی تاوەکو 30 تۆنی لە هەرێمی کوردستان هاتبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدانیشتنەکەدا رێنمایی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کارئاسانی و هاوکاری وەزارەت درایە کۆمپانیاکە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتویەتی، پشتیوان و هاوکاری هەر کەس ولایەنێک دەبین کە کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی بکات بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان.
گەرمیان مەحمود
16/05/2024