گوستاڤ مالەر.. ڕابەری موزیکدانەرە ڕۆمانتیکەکان
لەماوەی ژیانی خۆیدا، وەکو رڕبەرێکی موزیکیی ناسێنراوە، گوستاڤ مالەر، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کاتدا، جەماوەر وەکو ئاوازدانەر پەسەندیان کردووە، ڕێکەوتی 18ی ئایاری 1911، لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
لە 10 ساڵییەوە نمایشی کردووە
گوستاڤ مالەر، لە خێزانێکی ئاسایی وڵاتی نەمسا، ڕێکەوتی حەوتی تەمموزی 1860 لەدایکبووە، لە تەمەنی چوار ساڵییەوە توانایەکی زۆر باش لە ژەنینی ئامێری پیانۆ پەیداکردووە، لە تەمەنی 10 ساڵییشدا یەکەم نمایشی خۆی بۆ جەماوەر ئەنجامداوە و زۆرینە ستایشیان کردووە.
لە ئۆپێرادا تایبەتمەند بووە
لە ئاستی خوێندنی موزیکدا، برەوێکی گەورەی بە تواناکانی خۆی داوە، سەرنجی سەرەکیی دەخاتە سەر ڕابەرێتییکردن و لە جیهانی ئۆپێرادا تایبەتمەند دەبێت، لە چەندین شاری گەورەی ئەڵمانیا وەکو ڕابەری موزیکیی کاری کردووە، لەوانە: بوداپێست، لایپزیگ و هامبۆرگ.

پاش جەنگی جیهانیی دووەم تواناکانی بەرەوپێش بردووە
ساڵی 1897، لە تەمەنی 37 ساڵییدا، گەیشتووە بە ترۆپکی توانای موزیکیی خۆی و ماوەی 10 ساڵ وەکو ڕابەری سەرەکیی خانەی ئۆپێرای ڤیەننا کاری کردووە.
ئەو کاتانەی مالەر سەرقاڵی ڕابەرێتیکردن نەبووە، خۆی بۆ دانانی موزیک تەرخانکردووە، لەگەڵ موزیکناس و گۆرانیبێژەکاندا ڕاوێژی کردووە و پێکەوە کاریان لەسەر دانانی موزیکەکان کردووە، پاش جەنگی جیهانیی دووەم، زیاتر ئاستی دانانی موزیکی مالەر دەردەکەوێت و پاش مردنی وەکو موزیکدانەر ستایش دەکرێت، ئەمەش پەیوەستە بە داهاتنی ئەو تۆمارانەی توانیویانە موزیکی درێژ لەخۆبگرن.
موزیکەکانی لە فیلمدا بەکارهێنراونەتەوە
لە قۆناغی هاوچەرخدا، بەشێک لە موزیکەکانی مالەر بوون بە هەوێنی چەندین فیلمی سینەمایی و تیایاندا بەکارهێنراون، لەوانە: Death in Venice 1971، Birdman 2014 و Tar 2022.
لە تێکڕای ژیانی هونەریی خۆیدا، مالەر توانیویەتی 50 موزیکی گۆرانیی تۆماربکات، لە دیارترینیان:
سیمفۆنیای ژمارە چوار، پێنج، شەش و نۆ
Das Lied von der Erde
Lieder eines fahrenden Gesellen
3 کاتژمێر پێش ئێستا