بوتڵێکی دیکەی گازى کلۆر لە پرۆژەى ئاوى خاس توشى لێچوون بووە

پرۆژى ئاوى خاس لە قەڵادزێ.
پرۆژى ئاوى خاس لە قەڵادزێ.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوتڵێکى دیکەى گازی کلۆر لە پڕۆژەکە توشى لێچوون بووە.

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە کەناڵ8ـی راگەیاند، کاتژمێر 1ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوتڵێکى دیکەى گازى کلۆرى پرۆژەى ئاوى خاس توشى لێچوون بووە، بەڵام بەراورد بە بوتڵەکەی پێشوو لێچوونەکەی کەمتربووە.

گوتیشی، لەئێستادا تیمەکانى پرۆژەکە و بەرگریى شارستانى لە شوێنەکەن و دەیانەوێت بەشێوەیەکى دروست تەلەفى بکەن و مەترسییەکانى کەم بکەنەوە.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس داوای لە هاونیشتمانییان کرد، لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆیان لە شوێنەکە نزیک نەکەونەوە.

مارف مەحمود لەبارەی هۆکارەکانی لێچوونی بوتڵەکان گوتی، بوتڵەکان ئێرانین و کوالێتییان خراپە، بۆیە لەماوەی کەمتر لە مانگێک، دووجار بوتڵەکان توشی لێچوون بوون.

رۆژی  1ـی ئایاری 2024، بوتڵێکى غازى کلۆرى پڕۆژەى ئاوى خاس توشى لێچوون بوو، دوو رۆژ دواتر کارمەندێکی پۆلیس بەناوی (ر.پ5/ عەبدوڵا بابەکرعەلی) لە دایکبووی 1971 خەڵکی گوندی بێگەڵاس بەهۆی لێچوونەکەوە گیانیلەدەستدا.