یارییەکانی کراوەی رۆلاند گارۆس بەردەوامە
لە یارییەکانی کراوەی رۆلاند گارۆس و لەسەر ئاستی پیاوان، گایل مۆنفیسڵسی فەرەنسی و تیاگۆ تیاگۆ سێیبۆسی بەرازیلی رووبەڕووبونەوە، یارییەکەش لە بەرژەوەندی مۆنفیڵسی فەرەنسی کۆتاییهات.
سەرەتای کۆمەڵەکان هەر مۆنفیڵس باڵادەست بوو، کۆمەڵەی دووەم سێیبۆس لێدانی زیاتری هەبوو توانی 6 بە 3 بیباتەوە، بەڵام مۆنفیڵس بەهێز گەڕایەوە و توانی بە کۆی گشتی 6 بە 2 و 6 بە 4 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی دووەم.
سبەی کاتژمێر 12:00، گایل مۆنفیڵس یاریی دواتری بەرامبەر لوسیانۆ موسێتی ئیتاڵی ئەنجامدەدات.
لە یارییەکی دیکەشدا، دانیێڵ مێدڤیدی رووسی، توانی دیمینیک کۆوپفێری ئەڵمانی بکاتە دەرەوەی پاڵەوانییەتیەکە، بە ئەنجامی 6 بە 3 و 6 بە 4 و 6 بە 6 بە 3 یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.
لە قۆناغی دووەم، مێدڤیدێڤ رووبەرووی میۆمێر کیکمانۆڤیچی سڕبی دەبێتەوە، کە یارییەکە هاوشانە لەگەڵ یاریی نێوان مۆنفیڵس و موسێتی..
لەسەر ئاستی خانمانیش، کۆکۆ گۆوفی ئەمریکی یەکەم یاریی خۆی بە سەرکەوتن بەسەر جولیا ئەندرییڤای رووسی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی دووەم.
کۆکۆ گۆوفی سێیەمی ریزبەندی جیهان، کە یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی ناسناوی رۆلاند گارۆس، بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی 6 بە 1 توانی یاریزانە رووسیەکە بێبەش بکات لە پاڵەوانییەتیەکە، یاریی داهاتووی گۆوف بەرامبەر تامارا زیدانشێکی سلۆڤینییە.
لە یارییەکی دیکەشدا، ئیگا شڤیۆنتیکی پۆڵەندی و ژمارە یەکی جیهان، توانی لیۆلیا جینجینی فەرەنسی بکاتەوە دەرەوە، شڤیۆنتیک بە ئەنجامی 6 بە 1 و 6 بە 2 یارییەکەی بردەوە، کە سێجار توانی سێرڤی رکابەرەکەی بشکێنێت، شڤیۆنتیک چاوەڕێێ بردنەوەی چوارەم ناسناوی کراوەی فەرەنسای لێدەکرێت، بەڵام یاریی داهاتووی بەرامبەر نۆومی ئۆساکای ژاپۆنی قورسە، کە سێجار پالەوانی کراوەی ئەمریکا و خاوەن چوار ناسناوی گراند سلامە، یارییەکەش سبەی چوارشەممە ئەنجامدەدرێت.
28/05/2024