سکۆت دیکسۆن بووە پاڵەوانی پێشبڕکێی دیترۆیت

لای راستەوە، ئارمسترۆنگ، دیکسۆن و ئێریکسۆن. فۆتۆ: AP
لای راستەوە، ئارمسترۆنگ، دیکسۆن و ئێریکسۆن. فۆتۆ: AP

سکۆت دیکسۆن ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، کاتێک توانی بۆ چوارەمجار لە پاڵەوانییەتی ئیندیکار بۆ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە خێراکان، حەلەبەی دیترۆیتی بردەوە،کە لە ویلایەتی مشیگان و لە شاری دیترۆیت ئەنجامدرا.

سکۆت دیکسۆن، بووە یەکەم شۆفێری ئیندیکار کە بتوانێت دوو سەرکەوتن لەسەریەک بەدەستبهێنێت ئەم وەرزە، شەشجار پاڵەوانی ئیندیکار، ئەی جەی فۆیتە، کە 58 پێشبڕکێی ئەنجامداوە، دیکسۆنی نیوزلەندیش ناوی لە کتێبی ریکۆردەکانی پێشبڕکێی دیترۆیت هەیە، کە ویڵ پاوەر و هێلیۆ کاسترۆنێڤێسشی تێدایە.

سکۆت دیکسۆن، دوای بردنەوەی پێشبڕکێی دیترۆیت. فۆتۆ: AP

هەریەکە لە مارکۆس ئێریکسۆن ومارکۆس ئارمسترۆنگ توانیان پلەکانی  دووەم و سێیەم دەستەبەربکەن، سەرجەم شۆفێرەکان 100 سوڕانەوەیان ئەنجامدا.

پێشبڕکێی ئیندیکار، پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە خێراکانە تایبەت بە ئەمریکای باکوور، واتە ئەو تیمانەی سپۆنسەر کراون، هەمووی کۆمپانیا یاخود بەرهەمی وڵاتی ئەمریکایە و هەر لەوێش سەرجەم پێشبڕکێیەکان لە چەند ویلایەت و شارێکی جیاواز ئەنجامدەدرێت، ساڵی رابردووش تیمی شێڤرۆلێت توانی ببێتە پاڵەوان.

پێشبڕکێی ئیندیکار لە شاری دیترۆیت. فۆتۆ: AP