پوشکین.. مەزنترین شاعیری ڕووسیا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئالێکساندەر سێرگیەڤیچ پوشکین، یەکێکە لە دیارترین شاعیر، ڕۆماننووس و شانۆنووسەکانی مێژووی ئەدەبی ڕووسیا، زۆرینەی ڕووسەکان بە مەزنترین شاعیری خۆیانی دەزانن، ڕێکەوتی شەشی حوزەیرانی 1799 لە مۆسکۆ لەدایکبووە.

بە دامەزرێنەری ئەدەبی ڕووسی دەستنیشان کراوە

پوشکین سەرمەشقی شاعیرانی ڕووسیا بووە، بە دامەزرێنەری ئەدەبی ئەم وڵاتە دیاریکراوە، لە خێزانێکی زەنگین و خانەدان لەدایکبووە و هەر لە منداڵییەوە خولیایەکی گەورەی هەبووە بۆ خوێندەوە و نووسین.

ڕەچەڵەکی ئەفریقی بووە

ڕۆمانەکانی پوشکین، لەو بەرهەمانە بوون کە بەخێرایی جێگەی خۆیان لە کۆی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ڕووسیدا کردووەتەوە و وەکو پرۆگرامی خوێندن لە خوێندنگەکاندا خوێنراون.

گەرچی پوشکین لە خێزانێکی زەنگین و خانەدانی ڕووسیا لەدایکبووە، بەڵام ڕەچەڵەکی باو باپیرانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەفریقا، باپیرە گەورەی پوشکین، کوڕی شازادەیەکی وڵاتی ئەسیوپیا بووە و کاری بۆ پیتەری مەزنی ئیمپراتۆری ڕووسی کردووە.

10 زمانی زانیوە

هاوتای زۆرینەی منداڵە زەنگینەکان، پوشکین هەر لە سەرەتای قۆناغی خوێندنەوە گرنگییەکی گەورەی بە زمان داوە، مامۆستای تایبەتی هەبووە و بە خێرایی پلەی ماستەری بەدەستهێناوە لە زمانی ڕووسییدا، هاوکات بە تێکڕای گشتی، 10 زمانی زانیوە و خاوەنی بەنزیکەی پێنج هەزار کتێب بووە بە 14 زمانی جیاواز.

بە تێکڕای کارە ئەدەبییەکانی، توانیویەتی بەنزیکەی 20 کتێب بنووسێت، خاوەنی چەندین ڕۆمان و شیعرە، لە دیارترینیان:

Poltava 1829
Eugene Onegin 1833
The Queen of Spades 1834
A Journey to Arzrum 1836

پوشکین، ڕێکەوتی 10ی شوباتی 1837، لە تەمەنی 37 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە وەکو مەزنترین شاعیری ڕووسیا ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا