بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەى ئێران لە سلێمانی کۆدەبنەوە

سەرپەرشتیارى وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بەکەناڵ8ـی راگەیاند، شاندێکی باڵای ئێران بەسەرۆکایەتیی عەلى باقری، سەرپەرشتیارى وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتووەتە بەغداد و دوای چەند کۆبوونەوەیەک سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.

گوتیشی، بەگوێرەی بەرنامەی سەردانەکە لە دوای هەولێر، شاندەکەی ئێران سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و هەر لە سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە تاران.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی شاندی ئێران، نازم دەباغ گوتی، پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چەند پرسێکی دیکە ئامانجی سەردانەکەیە.