فێرناندۆ پێسوا.. بە یەکەم شاعیری هاوچەرخی پرتوگال دەستنیشان کراوە
فێرناندۆ پێسوا، یەکێکە لە دیارترین نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ و ڕەخنەگرانی وڵاتی پرتوگال، یەکەمین نووسەری هاوچەرخی وڵاتەکەیەتی، ڕێکەوتی 13ی حوزەیرانی 1888 لەدایکبووە، ڕەخنەگرانی ئەدەب، بە ریلکە و شکسپیری بەراورد دەکەن.
لە ماوەی ژیانیدا کەمترین بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە
لە ئاستی کەسایەتییە ئەدەبییەکانی سەدەی بیستەمدا، پێسوا یەکێکە لە دیارترینەکان، بە نووسینی شیعری هاوچەرخ ناوبانگی پەیداکردووە، گەرچی لەمیانی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا، کەمترین بابەتی بڵاوکراوەتەوە و ژمارەیەکی سنوورداری بەرهەمەکانی بەرچاوی خوێنەران کەوتوون.
سەرەتا لەلایەن پاکیزە کاسۆلیکییەکان خوێندوویەتی
پێسوا لە باشووری ئەفریقا پەروەردە بووە و پەیڕەوکاری قوتابخانەی کاسۆلیکی بووە، لەسەر دەستی پاکیزە ئێرلەندی و فەڕەنسییەکان وانەی پێگوتراوەتەوە و پاش گەڕانەوەی بۆ پرتوگال دەستی داوەتە خوێندنی فەرمی و لە زانکۆ دەستبەرداری خوێندن بووە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ خۆی پەروەردە کردووە.
وەرگێڕیش بووە
پێسوا زمانزان بووە، زمانەکانی، ئینگلیزی و فەڕەنسی زانیوە، ئەمەش وای کردووە لە ئاستی وەرگێڕاندا کار بکات، بەشێکی دیاریش لە کۆمەڵگەی ئەدیبان، وەکو ڕەخنەگر و نووسەری وتار ناسیویانە، زۆرینەی بابەتەکانیشی لە گۆشەنیگای ئەو کارەکتەرانەوە نووسیوەتەوە کە لە گێڕانەوەکانیدا هەن.
پاش مردنی بەناوبانگ بووە
لەمیانی ژیانی خۆیدا، تەنها یەک کتێبی ئەدەبی بڵاوبووەتەوە، بەڵام پاش مردنی لە ڕێکەوتی 30 تشرینی دووەم، هەزاران پەڕە لە دەستنووس و شیعرەکانی دۆزراوەنەتەوە و بڵاوکراونەتەوە.
دیارترین کارەکان پێسوا بریتین لە:
The Book of Disquiet
Poesias de Fernando Pessoa
Mensagem
13/06/2026