وەزارەتى ژینگەى عێراق: کاریگەریى خۆڵبارین کەمدەکەینەوە
وەزارەتى ژینگەى عێراق رایگەیاند، لەهەوڵدان بۆ کەمکردنەوەى کاریگەریى دیاردەى خۆڵبارین و پرۆژەکەیان لە ئەنجوومەنى وەزیران پەسەندکراوە.
وەزارەتى ژینگەى عێراق رایگەیاندووە، لەپرۆژەیەکدا بە پێنج رێگە دەیانەوێت کاریگەریى خۆڵبارین کەمبکەنەوە ئەوانیش، بە چاندنى ئەو درەختانەى بەرگەى گەرما و وشکەساڵى دەگرن، دیاریکردنى سەچاوەى هەڵکردنى شەپۆلى تۆز و خۆڵبارین، سوود وەرگرتن لەسەرچاوە ئاوییەکان، هەماهەنگیکردن لەگەڵ وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەى دیاردەى بەبیابانبوون و دروستکردنى پشتێنەى سەوزایی بەدەورى شارەکاندا.
ئەوەشخراوەتەروو، حکومەتى عێراق ستراتیجى وەزارەتى ژینگەى بۆ کەمکردنەوەى کاریگەریى خۆڵبارین پەسەندکردووە.
وەزارەتى ژینگە پێشبینى کردووە، ئەمساڵ شەپۆلەکانى خۆڵبارین کەمتر کاریگەرییان لەسەر عێراق هەبێت، بەهۆى دابارینى بڕى پێویستى باران لەوەرزى بارانباریندا.
14/06/2024