پەروەردەی عێراق: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەزار قوتابخانەی نوێ تەواودەکرێن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024، هەزار قۆتابخانەی نوێ تەواودەکرێن و هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی کەمی بینای قوتابخانەکان بەردەوامە.

کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵەکانی عێراقی راگەیاندووە "تاکۆتایی ئەمساڵ هەزار قوتابخانەی نوێ دەچێتە بوارى خزمەتەوە و دابەشدەبن بەسەر تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای گرێبەستی واژۆکراو لەگەڵ چین و پرۆژەی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێدەکرێن".

باسیلەوەشکردووە "وەزیرى پەروەردە ژمارەیەک قوتابخانەی نوێی کردووەتەوە و بۆ ئەمساڵی خوێندن بەکاردەهێنرێن".

کەریم سەید گوتوشیەتی "وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت تاوەکو کێشەی کەمی قوتابخانەکان چارەسەر بکات و بۆ ئەمەبەستەش کارکردن لە چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر بەردەوامی هەیە".