لە زیقار بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە پشوو راگەیەندرا

کەناڵ8 22/06/2024

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پارێزگای زیقار، پارێزگاری شارەکە رایگەیاند، سبەی یەکشەممە پشووی فەرمییە بەڵام خوێندکارانی شەشی ئامادەیی ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ دەستەى کەشناسیی عێراق لە خشتەیەکدا پلەى گەرماى پارێزگاکانى بۆ ئەمڕۆ شەممە بڵاوکردووەتەوە و لە پارێزگاکانى میسان، زیقار و بەسرە 51 پلە و لە پارێزگاکانى موسەننا و واست 50 پلەى سیلیزى تۆمار دەکرێت.

هاوکات بەشى پێشبینییەکان لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرزترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراوى ئەمڕۆى بڵاوکردووەتەوە و بەرزترین پلەى گەرماش لە گەرمیان دەبێت و 47 پلەى سیلیزى تۆمار دەکرێت و نزمترین پلەى گەرما لە حاجى ئۆمەران بە 31 پلە دەبێت.

لە هەولێر 45 پلە، سلێمانى 42 پلە، دهۆک 43 پلە، کەرکوک 46 پلە، هەڵەبجە 43 پلە، زاخۆ44 پلە، سۆران، 41 پلەى سیلیزى تۆمار دەکرێت.

کەناڵ8

22/06/2024