ژمارەی بینەرەکانی House of the Dragon کەمیکردووە
ژمارەی بینەرەکانی یەکەم ئەڵقەی بەشی دووەمی زنجیرەی House of the Dragon کە رۆژی 16ـی ئەم مانگە نمایشکرا، گەیشتە 7.8 ملیۆن بینەر، کە بەراورد بە یەکەم ئەڵقەی وەرزی یەکەمیی زنجیرەکە ژمارەی بینەرەکانی دابەزیوە.
ژمارەی بینەرەکانی یەکەم ئەڵقەی وەرزی یەکەمی House of the Dragon لە ساڵی 2022ـدا گەیشتە 10 ملیۆن بینەر، کە ئەمەش بەڕێژەی ٪22 زیاتر بوو لەژمارەی بینەرەکانی یەکەم ئەڵقەی وەرزی دووەمی زنجیرەکە.
یەکێک لەو گۆڕانکارییانەش کە بوونە مایەی مشتومڕ لەبارەی زنجیرەکەوە، ئەوەیە کە تۆڕی HBO پێشەکیی زنجیرەکەی گۆڕیبوو، بە جۆرێک لە جیاتی ئەوەی ریزبەندی خێزانی تارگرین نیشان بدرێت، وەسفی "Dance of the Dragons" دەکرێت، کە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لەو بارەیەوەیە، بە هەمان شێوەی "Game of Thrones"ـیشە کە هەموو هەفتەیەک بەپێی ئەو کەسایەتییەی کە لە زنجیرەکەدا دەردەکەوێت چیرۆکەکە دەگۆڕێت.
ژمارەیەکی زۆر لە بینەرانی زنجیرەی House of the Dragon کە چاوەڕوانی دەرچوونی ئەڵقەی یەکەمی وەرزی دووەمی زنجیرەکە بوون، بە ناوی "A Son for a Son"، رەخنەیان لە رووداوەکان دەگرت، دوای ئەوەی شاژن ئاڵێسێنت هایتاور کوژرا، وەک تۆڵەسەندنەوە لە بەرامبەر کوشتنی ڵوسێرێس ڤێڵاریەن لەلایەن ئەیمۆند تارگریەنەوە لە کۆتایی وەرزی یەکەمی زنجیرەکەدا.
ئەوەی چاوەڕوان نەکراویش بوو، ئەوە بوو کە بە بڕینی سەری جێهێرسی کوڕی شا ئیگۆنی دووەم ئەڵقەکە کۆتایی هات.
24/06/2024