بۆچی سیدنی لومێت لە باشترین دەرهێنەرەکانی ئەمریکایە؟

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سیدنی ئارسەر لومێت، یەکێکە لە باشترین و دیارترین دەرهێنەرەکانی سینەمای ئەمریکا و جیهان، سەرەتا لە شانۆوە ناوی دەردەکەوێت و بە باوکی چیرۆکە بوێر و ڕاستەقینەکان ناوی دەرکردووە، ڕێکەوتی 25ی حوزەیرانی 1924، لەدایکبووە.

ڕەخنەی لە دەسەڵات گرتووە

سیدنی لومێت گرنگییەکی گەورەی بە چیرۆکی هەژاران و چینی کرێکار داوە، جەختی سەرەکی لە زەقکردنەوەی ئەو نادادپەروەرییانە کردووە کە لە ئاستی کۆمەڵگەدا دروستبوون، کە زۆرینەی کاتەکان لە چوارچێوەی فیلمەکانیدا ڕەخنەی ئاڕاستەی دەسەڵات کردووە و خستوویەتیە بەر بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە، بەمەش توانیویەتی جێیەکی گەورە لە دڵی بینەرانی گشتییدا بکاتەوە.

دەروونی کارەکتەرەکانی ئاڵۆزن

بەشێوەیەکی گشتی، کارەکتەری ناو فیلمەکانی لومێت، خاوەنی دەروونێکی ئاڵۆزی درامیین، لەگەڵ پرسی ئەخلاق و ڕەوشتی تاکەکەسییدا بەردەوام لە ململانێدان و بەرەنگاری خیانەت، گەندەڵی و هەڵخەڵەتاندن دەبنەوە.

بەنزیکەی 100 فیلمی دەرهێناوە

لومێت 86 ساڵ ژیاوە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی دەرهێنان بۆ 74 فیلم ئەنجامبدات و نووسەری پێنج فیلم بووە، پێنج جاریش بەربژێر بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار.

دیارترین فیلمەکانی بریتین لە:

12 Angry Men
Find Me Guilty
Before the Devil Knows You’re Dead
Running on Empty

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا