باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەیروت داوا لە هاوڵاتییانى دەکات سەردانى لوبنان نەکەن

هێڵى سنووریى نێوان لوبنان و فەڵەستین.
هێڵى سنووریى نێوان لوبنان و فەڵەستین.

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەیروت داوا لە هاوڵاتییانى وڵاتەکەى دەکات سەردانى لوبنان نەکەن، دەشڵێت، حکومەتى لوبنان ناتوانێت ئاسایشى هاوڵاتییانى ئەمریکى بپارێزێت لەئەگەری روودانی توندوتیژی و ململانێى چەکداریی لەناکاو.

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەیروت لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییانى وڵاتەکەى لە سەردانیکردنى لوبنان و ئامۆژگارییان دەکات، پێداچوونەوە بە پلانەکانیان بۆ سەردانیکردنى ئەو وڵاتە بکەن.

راشیگەیاندووە، لە حاڵەتى کارى توندوتیژى و ململانێى چەکداریى لەناکاو، حکومەتى لوبنان ناتوانێت ئەمریکییەکان بپارێزێت.

باڵیۆزخانەى ئەمریکا، داواى لە هاوڵاتییانى وڵاتەکەى لە لوبنان کردووە، سەردانى باشوورى لوبنان و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا و کەمپى ئاوارەکان نەکەن.

لە دواى پەرەسەندنى ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانى باشوورى لوبنان، ژمارەیەک لە وڵاتانى جیهان رێکارەکانیان بۆ پاراستنى هاوڵاتییانیان دەستپێکردووە و وڵاتانى کوەیت، بەریتانیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئەمریکا و کەنەدا داوایان لە هاوڵاتییانیان کردووە لوبنان جێبهێڵن.