کەشناسی: پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە

باخەوانێک لەکاتى ئاودانى باخێک لەناو بازاڕى سلێمانى، چەترێکى لەسەر کردووە بۆ پاراستنى لە خۆر. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8
باخەوانێک لەکاتى ئاودانى باخێک لەناو بازاڕى سلێمانى، چەترێکى لەسەر کردووە بۆ پاراستنى لە خۆر. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزمدەبنەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووکیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی تەمووزی 2024، ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکى گشتى نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم ی کوردستان.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.

بەرزترەین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر: 39

سلێمانی: 37

دهۆک: 38

کەرکوک: 40

هەڵەبجە: 40

زاخۆ: 39

سۆران: 38

حاجی ئۆمەران: 27

گەرمیان: 42