ڤلادیمیر نابۆکۆڤ.. نووسەری چیرۆکە قەدەغەکان
گەرچی بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی هەستیار و سەرنج خستنە سەر پرسە قەدەغەکراوەکانی کۆمەڵگە ڕەخنەی بەردەوامی لێگیراوە، بەڵام ڤلادیمیر نابۆکۆڤ بەردەوام وەکو یەکێک لە باشترین يۆماننووسەکانی يووسیا و جیهان ناسێنراوە.
لەژێر کاریگەریی کولتووری چەند وڵاتێکدا بووە
ناوی نابۆکۆڤ، بەردەوام لەگەڵ یەکێک لە هەستیارترین يۆمانەکانی مێژووی هاوچەرخ ناوی دێت بە ناونیشانی "لۆلیتا"، لە ناوەڕۆکی کارەکانیدا، نابۆکۆڤ بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە نووسەرێکی ئەمریکییە، لە يووسیا لەدایکبووە، لە بەڕیتانیا پەروەردە بووە، ئەدەبی فەڕەنسی خوێندووە و 15 ساڵیش لە ئەڵمانیا ژیاوە.
نابۆکۆڤ ساڵی 1899 لە سان پیتەرسبۆرگی وڵاتی ڕووسیا لەدایکبووە، نۆ ڕۆمانی سەرەتای ژیانی ئەدەبیی خۆی لەم وڵاتەدا نووسیوە و پاشان ڕووی لە بەرلین کردووە و لەوێ ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە.
ئارەزووی کۆکردنەوەی پەپوولەی کردووە
نابۆکۆڤ خولیایەکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی پەپوولە هەبووە، بەگوێرەی بەڵگەنامەکان خاوەنی زیاتر لە چوار هەزار جۆری جیاوازی پەپوولە بووە و 20 لەو پەپوولانە چەشنی نوێ بوون کە لەسەر دەستی دۆزراونەتەوە و دواتر بە ناوی کارەکتەرەکانیانەوە ناویان نراوە.

دۆخێکی تایبەتی هەبووە
نابۆکۆڤ دۆخێکی دەماریی هەبووە بەناوی سینیستیژا، کە تێیدا ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە، دەتوانن هەستە جیاوازەکانیان بەکاربهێنن بۆ دۆخی جیاواز، لەوانە گوێلێبوون و بۆنکردنی ڕەنگەکان، بەم جۆرەش نابۆکۆڤ توانیویەتی ڕەنگەکان ببەستێتەوە بە پیتەکان و یارمەتیدەری بێت لە خەیاڵکردن.
هەوڵی لەناوبردنی ڕۆمانێکی خۆی داوە
کۆتا ڕۆمانی نابۆکۆڤ بە ناونیشانی "The Original of Laura"، لەسەر ویستی خۆی داوای سووتاندنی کراوە، بەڵام پاش مردنی لە ساڵی 1977، هاوژینەکەی داواکەی بەجێنەگەیاندووە، هاوژینەکەشی پێش مردن، داوای لە کوڕەکەیان کردووە بیسووتێنێت و لە دەرئەنجامدا ڕۆمانەکە نەسووتێنراوە و پاش تێپەڕینی 32 ساڵ بەسەر مەرگی ئەم نووسەرەدا چاپکراوە.

خەڵاتێکی تایبەتی هەیە
کاریگەریی نابۆکۆڤ لەسەر ئەدەبی جیهانی وای کردووە خاوەنی خەڵاتێکی گەورە بێت بەناوی خۆیەوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، خەڵاتی پێن/نابۆکۆڤ، یەکێکە لە دیارترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی جیهان و بە بڕی 50 هەزار دۆلار براوە خەڵات دەکات.
لەماوەی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا، توانیویەتی 42 کتێبی ئەدەبیی ژانرا جیاوازەکان بنووسێت، لە دیارترینیان:
Laughter in the Dark 1932
Glory 1932
The Gift 1938
Lolita 1955
Pale Fire 1962
نابۆکۆڤ، ڕێکەوتی دووی تەمووزی ساڵی 1977، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا