ئێرنست هێمنگوەی.. ئەو نووسەرەی چیرۆکەکانی پڕن لە سەرکەشی

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێرنست میڵەر هێمینگوەی، ڕۆماننووس، نووسەری کورتەچیرۆکەکان و ڕۆژنامەوانێکی دیاری ئەمریکا بووە، خاوەنی شێوازێکی ناسراوی نووسینە کە جەخت لە تێگەیشتنی ئابوورییانە دەکاتەوە بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سەدەی بیستەم و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر نووسەرانی پاش خۆی دروستکردووە.

چیرۆکەکانی پڕن لە سەرکەشی

هێمنگوەی ڕێکەوتی 21ی تەمموزی 1899 لەدایکبووە و ڕێکەوتی دووی تەممووزی 1961 لە تەمەنی 61 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، گرنگییەکی گەورەی بە ناوەڕۆکی چیرۆکە پڕ لە سەرکەشییەکان داوە، جەختی لە توانای مرۆڤ کردووەتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی سروشتدا.

لە هەردوو جەنگی جیهانییدا بەشدار بووە

لە میانی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، وەکو شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کاری کردووە، بەشدار بووە لە ڕزگارکردنی سەربازە ئیتاڵییەکان و لەمیانی ئەرکەکەیدا بریندار بووە، ئەمەش وای کردووە ببێت بە خاوەنی مەدالیای زیوینی بالۆری ئیتاڵیا، لە جەنگی جیهانیی دووەمیشدا وەکو ڕۆژنامەوان کاریگەریی گەورەی هەبووە و حکومەتی ئەمریکا لەپای کارەکانی بە ئەستێرەی برۆنز ستایشی کردووە.

بۆ هەر هاوسەرێکی ڕۆمانێکی نووسیوە

هێمنگوەی خاوەنی چوار هاوسەر بووە و بۆ هەریەکێکیان ڕۆمانێکی نووسیوە، لەماوەی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا، توانیویەتی حەوت ڕۆمان بنووسێت، هاوتای شەش کۆمەڵە کورتەچیرۆک و دوو بەرهەمی نائەدەبی، لە دیارترین کارەکانی بریتین لە:

The Old Man an the Sea 1952

A Farewell  to Arms 1929

Hills Like White Elephants 1927

Cat in the Rain 1925

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا