ماریۆ پوزۆ.. سیناریستی تاوانە ئیتاڵییەکان

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ئاستی جیهانی نووسینی سکرینپلەی و گێڕانەوەی چیرۆکە سینەماییەکاندا، ماریۆ پوزۆ یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکان، ئەم سیناریستە، خاوەنی هەگبەیەکی دەوڵەمەندە لە گێڕانەوەی تاوانە ئیتاڵییەکان، ڕێکەوتی دووی تەمموزی 1999 لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

سیناریۆکانی تاوانکاریین

جیهانی نووسین و گێڕانەوەی پوزۆ، لە هەناوی تۆڕی تاوانکاریی و زیمەکانی هێز و وەفاداریی مرۆڤ دێنە دەرەوە بەرامبەر بە دەسەڵات، کارەکتەرەکان تێکڕا هەوڵی سەپاندنی دەسەڵات دەدەن و ژینگەیەکی لەبار دەخولقێنن بۆ ڕوودانی ڕووداوە سەرنجڕاکێشەکان.

تاوانکاری چیرۆکەکانی شکۆمەندن

پاشخانی دەوڵەمەندی پوزۆ سەبارەت بە کەلەپوور و مێژووی تاوانکاریی ئیتاڵییە ئەمریکییەکان، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر شێواز و ناوەڕۆکی گێڕانەوەکانی دروستکردووە، ئەو توانیویەتی شکۆمەندییەکی گەورە بۆ ئەو کەسایەتییە شەڕانگێزانە دروستبکات کە خاوەنی چیرۆکی پڕ لە تاوانکاریی و لەناوبردنن.

کاریگەر بووە بە دۆستۆیەڤسکی

وەکو خۆی ئاماژەی پێدەدات، کاریگەر بووە بە بەرهەمەکانی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی، لە سیناریۆکانیشیدا بەدی دەکەین، پوزۆ پرسەکانی تۆڵەسەندنەوە و ئاڵۆزیی ڕەوشت دەکات بە سرووشتی ڕاستەقینەی کارەکتەرەکانی.

نووسەری چەندین ڕۆمانی گەورە و کاریگەرە، کە لە ئاستی سینەماشدا ڕەنگیانداوەتەوە و توانیویەتی 29 سیناریۆی گەورە بنووسێتەوە، لە دیارترین کارەکانی بریتین لە:

The Godfather 1969

The Sicillian 1984

The Last Don 1996

Omerta 2000

توانیویەتی بە تێکڕای کارە ئەدەبی و هونەرییەکانی خۆی، ببێت بە براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار و شەش خەڵاتی جیاوازی دیکەشی بردووەتەوە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا